چیرۆکی مەسیحی دەججال - ئەندرۆید







چیرۆکی مەسیحی دەججال

چیرۆكی مەسیحی دەججال وە دابەزینی پێغەمبەرعیسی (عليه السلام) وە هەڵسانی بە كوشتنی دەججال

بەپێنوسی زانای پایەبەرز
محمد ناصرالدين الالباني (رحمة الله)
وەرگێڕانی
م. عبداللطيف احمد مصطفى

زنجیرە ڕێنماییەكانی ڕێگای ڕاست (٢٥)
– پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەفەرموێ
((هیچ -فیتنەیەك- دروست نەبووە لەنێوان دروستبوونی ئادەم تا ڕۆژی دوایی لە فیتنەی دەججال گەورەتر بێت)).رواه مسلم ٢٩٤٦.

*دەججال مرۆڤێكە لە ئاخیر زەمان دا دێت, لەنێو چاوانی نووسراوە {ك ف ر} واتا كافر هەموو موسڵمانێك دەیخوێنێتەوە, چاوی لای ڕاستی كوێرە, لە ئەصفەهانەوە دێت كە حەفتاهەزار جولەكە شوێنی دەكەون, لەسەرەتادا وەك پیاوچاك خۆی نیشان دەدات دواتر بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەكات پاشان بانگەشەی خوایەتی دەكات.

– وە پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەربارەی دەفەرموێ
((دەججال نایەت هەتاوەکو خەڵکی بێ ئاگادەبن لەباسکردنی و ئەویان لەبیرنامێنێت . وە تاوەک و پێشەواکانیش باسکردنی دەجال وازلێدێنن لەسەر مینبەرەوە))

رواه عبد الله بن أحمد من رواية بقية عن صفوان ابن عمرو وهي صحيحة كما قال ابن معين، وبقية رجاله ثقات) ا.هـ
أخرجه عبد الله بن أحمد فى زوائده على المسند (٤/٧١ ، رقم ١٦٧١٨)
وقال الزين في المسند (١٣/١١٢) : إسناده صحيح وهو من زوائد عبدالله .
وراه وابن قانع في معجم الصحابة (٦٨٦)
والطبراني في مسند الشاميين (٩٦٧) .


ئەم بابەتە ٥٥ جار بینراوە
نوسینی بۆچوون


چیرۆکی مەسیحی دەججال

بەرنامە ئیسلامییە کوردیەکان