مردن لەدەرگادەدا - ئەندرۆید







مردن لەدەرگادەدا

وەرگێڕانی بەدەستكاریەوە : ئەندازیار : باوكی ئاسیا
پێداچونەوەی : مامۆستا علی خان

برا و خوشكانی بەڕێزم: ئێمە لەم دونیایەدا ڕێبوارین ‏و سەفەرێكی دوور و درێژمان لە پێشە، و تەمەنی ‏هەموو یەكێك لە ئێمە دەڕوات و تەواو دەبێت و دەبێت ‏تاڵاوی مردن بچێژین، و بەرەو ئەو ژیانە هەتا هەتایە ‏بەڕێ بكەوین ‏وه‌ک خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ {كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ} آل عمران: ١٨٥
واتە: هەموو كەسێك بێ جیاوازی تامی مردن دەچێژێ…
خۆشەویستان: ‏هەموومان باش باش دەزانین كە ئەمڕۆ نا سبەی ‏تەمەنمان كۆتایی دێت و دەمرین و دەخرێینە ناو ‏قەبرێكی تەنگ و تاریكەوە، و پاشان زیندوو ‏دەكرێنەوە و پرسیارمان لێ دەكرێت. ‏ئەوەی كەوا زمانی وەڵامدانەوەمانە بە شێوەیەكی ‏تەواو و دروست بۆ ئەو دوو فریشە بەڕێزە بریتی یە لە ‏كردەوە چاكەكانی ئەمڕۆمان، وه‌ دڵنیاشبین ناتوانیین له‌مردن ڕابکه‌ین وه‌ک خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێ:
{قُلْ إِنَّ الْمَوْتَ الَّذِي تَفِرُّونَ مِنْهُ فَإِنَّهُ مُلَاقِيكُمْ} الجمعة ٨
واتە:ئەی پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێیان بڵێ : ئەو مردنەی كە ئێوە لێی ڕادەكەن و ئەترسن پێی بگەن، بێگومان هەر پێتان دەگات.


ئەم بابەتە ٥۳ جار بینراوە
نوسینی بۆچوون


مردن لەدەرگادەدا

بەرنامە ئیسلامییە کوردیەکان