قەڵای پارێزەر لەساحيرو جادوگەر - ئەندرۆید







قەڵای پارێزەر لەساحيرو جادوگەر

نوسینی : م.علی خان
پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی قازی موحەممەد لە كەلار

یەكێك لەو دەردانەی كە ئەمڕۆ لە ناو كۆمەڵگە بەربڵاوە ومێژویەكی دور ودرێژی هەیە، بریتیە لە: ‏‏«سیحر».‏
بەڕاستی ئەوەندە ڕوداوی سەیر وسەمەرە ڕێی لێ‌ گرتین، ئەوەندە تازە بوك وزاوا هاتنە لامان، ئەوەندە ‏خەڵكی داماو هاتنە لامان، كە سیحریان لێكرابو، ونەبونی كتێبێكی كوردی -ئەوەندەی ئێمە بزانین- لەمەر ‏ئەم پرسە، هەستم كرد ئەگەر باسی سیحر نەكەین بەرپرسیاریەتێكی گەورەمان دەكەوێتە سەر شان، چونكە لە ‏دەگمەنەوە بوە بەدیاردە، لە حاڵەت حاڵتەوە بوە بە واقیع، لەوە دەرچوە بڵێین: لە فڵان شوێن سیحرێك كرا، ‏بەڵكو كۆڵان وگەڕەكێك نیە لەم شارە لەم ڕۆژەدا سیحری تێدا نەكرێت -إلا ما رحم ربك-.‏
‏«سیحر جیهانێكی سەیرە، ڕاستی وخورافەتی تێدا تێكەڵ دەبێت، وتەی خوا ووتەی شەیتانی تێدا تێكەڵ ‏دەكرێ، ڕوكەشی جوان وسەرنج ڕاكێشە، سەرنجی سادە وساكار وگەمژەكان ڕادەكێشێت، بەڵام لە ناوەوە پیس ‏وبۆگەنە، دەرون پاك وژیرەكان قیزیان لێ دەبێتەوە، مێژوەكەشی ڕەش وقەترانە، فێڵێكە، شەیتانە جنۆكەیی ‏ومرۆییەكان خۆیان پێی دەخەڵەتێن وخەڵكیشی پێدەخەڵەتێنن، بۆیە دەیانخەنە نێو گەورەترین تاوانەوە كە ‏تاوانی كوفر وشیركە.‏

ئەم بابەتە ٤۱ جار بینراوە
نوسینی بۆچوون


قەڵای پارێزەر لەساحيرو جادوگەر

بەرنامە ئیسلامییە کوردیەکان